نوشته شده توسط : Honar Pirani

مارادۆنا به‌ په‌له‌ ده‌گه‌یه‌نرێنێته‌ خه‌سته‌خانه‌

  

ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا به‌ په‌له‌ ده‌گه‌یه‌نرێنێته‌ خه‌سته‌خانه‌ و نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌گێکه‌وه‌ هێرشده‌کرێته‌ سه‌ری و ده‌مووچاوی بریندار ده‌کات.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌کانی میدیا ئه‌رجه‌نتینیه‌کان مارادۆنای ته‌مه‌ن 49 ساڵ حاڵی باشه‌و هیچ مه‌ترسیه‌کی له‌سه‌ر نیه‌ وه‌ به‌م زووانه نه‌خۆشخانه‌ به‌ جێ ده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی جامی جیهانی ها‌نده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌جه‌نتین هیوا خوازن که‌وا ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌که‌یان زووچاك ببێته‌وه‌ و بتوانێت له‌گه‌ڵ یاریزانانی تانگۆدا جامی جیهانی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ده‌ست بهێنن.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 693
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست